30 پارتی كوردستانی په‌یماننامه‌یه‌ك واژۆ ده‌كه‌ن

0

نوچه‌

له‌ دوای کۆبوونەوەی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی لە سلێمانی رزگار عەلی گوتی، هەموو لایەنەکانی بەشدار لە هاوپەیمانی کوردستانی پەیماننامەیەکیان واژۆ کردووە.

رزگار عەلی، دوای کۆبوونەوەی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی لە سلێمانی و لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هەموو لایەنەکانی بەشدار لە هاوپەیمانی کوردستانی پەیماننامەیەکیان واژۆ کردووە و کە لە ئایندەدا هیچ لایەنێک لە هاوپەیمانێتیەکە نەکشێتەوە.

رزگار عه‌لی راشیگەیاند، هاوپەیمانی کوردستانی پەیوەندی بە پرسی دانانی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک نییە. گوتیشی، هاوپەیمانی کوردستانی پرسی دانانی کاندیدی لایەنەکانی یەکلا کردووەتەوە.

لەبارەی ژمارەی کورسییەکان، عەبدولرەحمان مستەفا، سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی رایگەیاند، هەر پارێزگایەک چەند کورسی بۆ دانراوە ئەمە دوو ئەوەندە کاندیدمان دەبێت. لە کەرکووک ٢٦ و لە موسڵ ٤٨ و لە دیالە ٢٦ کاندیدمان دەبێت.

سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی ئاماژەی بەوەشدا، تاکو ئێستا ٣٠ پارتی سیاسی و لایەن بەشدارییان لە هاوپەیمانێتییەکە کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com