نوچه
وەزیری بەرگری ئەمەریکا، هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی دۆخی ئێستای ناوچەکە ئاشکرا کرد و گوتی، لەو ناوچانەین کە نەوتی لێیە و کۆنتڕۆڵی ئاسمانی سوریاش دەکەین.
مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمەریکا، لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان، هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی دۆخی ئێستای ناوچەکە ئاشکرا کرد و دڵنیایی دایە ئەفغانستانیش، کە وڵاتەکەی جیاواز لە سوریا چاو له ئەفغاستان دەکات.
وەزیری بەرگری ئەمەریکا راشیگەیاند، پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا چەند هەفتەیەک دەخایەنێت و لەبەر جەنگی کورد و تورکیا هێزەکانیان کشاندووەتەوە.
ئیسپەر ئاماژەی بەوەشدا، هێزەکانی ئەمەریکا لەو ناوچانەنن، کە نەوتی لێیە و کۆنتڕۆڵی ئاسمانی سووریاش دەکەن. ههروهها روونیشکردەوە، هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی کورد و تورکیا دەدەن و لە جەنگی دژ بە تیرۆریش بەردەوام دەبن.