نوچه
ڕۆژی ٢١ـ١٠ـ٢٠١٩ سەرۆک بارزانی لە رێگهی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە حەمید محەمەد، باوکی ئەو منداڵەی رۆژئاوای کوردستانەوە کرد، کە بەهۆی بۆمبارانەوە لە رۆژئاوا بەشی زۆری جەستەی سووتاوە و بۆ چارەسەر گواسراوەتەوە نەخۆشخانەیەکی دهۆک.
سەرۆک بارزانی لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا لەگەڵ باوکی محەمەد، وێڕای دەربڕینی هاوخەمی راشیگەیاند، کە هەرچی پێویست بێت بۆ چارەسەری محەمەد درێخی ناکەن.
ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو ١٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ە و لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیدا، محەمەد حەمید بە سەختی بەشێکی زۆری جەستەی سووتا و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە، ئازارێکی زۆری هەبوو، هەر وەک لە وێنە و تۆمارە ڤیدیۆکاندا دەردەکەوت.