نوچه: ئاژانسه‌كان
له په‌رله‌مانی ئەڵمانیا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی سۆسیال دیموكراته‌كان، داوا ده‌كات سكاڵا له سه‌ر سەرۆک کۆماری تورکیا تۆمار بكرێت.
رۆلف موتسنیش، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی سۆسیال دیموكراته‌كان لە پەرلەمانی ئەڵمانیا بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندووه، پێویستە ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان ببرێته به‌رده‌م دادگای نێودەوڵەتیی تاوان.
موتسنیش داواش ده‌كات، سەرۆک کۆماری تورکیا له داداگای نێوده‌وڵه‌تیی تاوان سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار بكرێت.
موتسنیش هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ئەردۆغان به ئاشكرا پێشێلی یاسای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات.