نوچە-یۆرۆ نیوز
هێزەکانی سووریا دیموکرات، کە زۆربەیان لە شەڕڤانانی کوردی رۆژئاوا پێکدین، رایانگەیاندووە کە لە شاری سەرێکانی پاشەکشەی تەواویان بە هیزەکانیان کردووە.
سەرباری لێدوانی فەرمی هەسەدە لەبارەی ئەم پاشەکشەیە، یوسف مەحمود، گوتەبیژی سوپای نیشتمانی سووریا کە لە لایەن تورکیاوە پشتیوانی دەکرێ، بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی گوتووە کە پاشەکشەکە بە تەواوی ئەنجام نەدراوە و ژمارەیەک لە هێزەکانی هەسەدە لەو شارە ماونەتەوە.
پاشەکشەی هەسەدە، بەشێک لە رێککەوتنی ئەمریکا و تورکیا هەژمار دەکرێ و مەبەستی تورکیاش لەم رێککەوتنە، دانانی ناوچەی ئارام و کۆنتڕۆڵکردنیەتی بە درێژایی سنوورەکانی خۆی لەگەڵ رۆژئاوای کوردستان.