ئەمڕۆ موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

0

نوچەنێت

دابەشکردنی موچەی مانگی حەوت بەردەوامە و، ئەمڕۆ موچەی کۆمەڵێک وەزارەت و دامەزراوە دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان، بۆ دابەشکردنی موچە پشتبە دوو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەکەمیان، فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەشێوەی سەربەخۆ، دووەمیان ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە، کە مانگانە ٥٢٢ ملیار دینارە.

بەپێی خشتەی دابەشکردنی موچە لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢١-١٠-٢٠١٩، موچەی وەزارەتەکانی شاره‌وانی‌ و گەشتوگوزار، گواستنەوە گەیاندن، كاره‌با، پلاندانان، کشتوكاڵ، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاکی، دەستەی ژینگە، ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و دەزگای گشتی کاروباری مین، دابەشدەکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com