نوچه: مورادی
شاره‌زایه‌كی ئابووری رایده‌گه‌یه‌نێت، هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوا كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێم له رووی ئابوررییه‌وه كه‌م ده‌بێت
به‌گوێه‌ی زانیارییه‌كان، توركیا له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی مه‌به‌ستییه‌تی له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی فشار له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان دروست بكات، به تایبه‌ت باری ئابووری، له‌وانه به گۆڕینی ده‌روازه‌ی سنووری له‌گه‌ڵ عێراق.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، پ.د. هوشیار مه‌عروف، له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی هێرشه‌كانی توركیا و كاریگه‌ریان له سه‌ر ئابوری هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند: ئابووری هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای فرۆشی نه‌وته و تا ئه‌و كاته‌ی نه‌وت بفرۆشرێ كاریگه‌ری فشار له‌سه‌ر هه‌رێم كه‌م.
د. هوشیار مه‌عروف ده‌شڵێت، له‌م وڵاته پیشه‌سازی ئه‌وتووی لێ نییه و كشتوكاڵیش پشتگوێ خراوه بۆیه حكومه‌ت پشت به داهاتی نه‌وت ده‌به‌ستێت، بۆیه تاكو فرۆشی نه‌وت هه‌بێ مه‌ترسی له‌سه‌ر ئابووری ئه‌م ناوچه‌یه نابێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر فرۆشی نه‌وت رابوه‌ستێت مه‌ترسی زۆر دروست ده‌بێت.