نوچه
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)، له باره‌ی به‌جێهێشتنی شارۆچكه‌ی سه‌رێ كانی، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
كینۆ كبریل، گوته‌بێژی ره‌سمی هه‌سه‌ده، رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی كاتی بۆ كرده‌وه سه‌ربازییه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركیی و به ناوه‌ندگیری ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ هێزه‌كانمان سه‌رێ كانیان به ته‌واوی به‌جێهێشت.
گوته‌بێژی ره‌سمی هه‌سه‌ده گوتیشی: له‌مڕۆوه هیچ شه‌ڕڤانێكمان له ناو شارۆچكه‌ی سه‌رێ كانی نییه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٠-١٠-٢٠١٩ كاروانێكی هێزه كوردییه‌كان شارۆچكه‌ی سه‌رێ كانیان له نزیك سنووری سوریا به‌ره‌و حه‌سه‌كه به‌جێهێشت. پاشه‌كشێی ئه‌و كاروانه‌ی هه‌سه‌ده له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه دێت، كه ئه‌مه‌ریكا و توركیا رۆژی 17ی ئه‌م مانگه واژوویان كرد.