زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ خوێندکاری دیکە ناویان لە زانكۆ و پەیمانگاكان گەڕایەوە

0

نوچەنێت

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکوومەتی هەرێم رایدەگەیێنێت، لە ئەنجامى پێداچوونەوە بە سکاڵاى خوێندکاران (١٥٧٩) خوێندکارى دیکە لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیران.

ئەمڕۆ یەکشەممە (٢١/١٠/٢٠١٩) د. ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکوومەتی هەرێم، بەیاوەرى ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانى گشتیى وەزارەت، سەردانى زانکۆى گەرمیانى کرد.

لەمیانی بەسەركردنەوەی زانكۆی گەرمیان، د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێم، رایگەیاند”بەخۆشحاڵییەوە دەمانەوێت ئەوە رابگەیەنین، کە لە ئەنجامى پێداچوونەوە بە سکاڵاى خوێندکاراندا هەزار و ٥٧٩ ده‌رچووی دیکەی پۆلی دوانزه‌ی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیراون، بەمەش ڕێژەى وەرگرتنى خوێندکاران بەخۆڕایى بەرزدەبێتەوە”.

وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم، دەشڵێت”لە ئێستاوە ئەو دەرچوانەى کە سکاڵایان تۆمارکردبوو دەتوانن بە هەمان سیستەمى ئەلیکترۆنى لە ڕێگەى وێبسایتى (regayzanko.com) بچنە نێو سیستەمه‌کە و بەهەمان وشەى تێپەڕ و نهێنى ئەنجامى وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان، وەربگرنەوە”.

هەروەها له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حكوومەتی هەرێمی کوردستان داوا لەو خوێندکارانە دەکات، کە ناوەکانیان لە ئەنجامى سکاڵا تۆمارکردن گەڕاوەتەوە لە نزیکترین دەرفەتدا پەیوەندى بە کۆلێژ و بەشەکانیان بکەن و، مامەڵەى دەستبەکاربوون ئەنجام بدەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com