نوچه: مورادی
سەرجەم شەڕڤانانی هەسەدە لە شاری سەرێکانی کشانەوە، دوای دەرکردنی دوایین کاروانی بریندار و شەهیدەکان. ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتێكی ڕۆژئاوای كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه شه‌ڕڤانان كشابێتنه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسەکانی هه‌واڵ، دوای دەرکردنی سەرجەم بریندار و شەهیدەکان و هاووڵاتیانی مەدەنی لە شاری سەرێ کانی، شەڕڤانانی هەسەدە بەرەو حەسەکە کشانەوە.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، مه‌حمود محه‌مه‌د، ناسراو به ئه‌بو سابر، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی یه‌كێتیی دیموكارتی سووریا، له‌باره‌ی كشانه‌وه له سه‌رێكانی رایگه‌یاند: ئه‌و كشانه‌وه‌یه به ته‌واوی نییه و شه‌ڕڤانان ده‌یانه‌وێ كۆریدۆرێك دروست بكه‌ن، چونكه نه ئارامی هه‌یه و نه شه‌ڕێكی ته‌واو، به‌ڵكو ناوه‌ناوه شه‌ڕ رووده‌دات.
ئه‌بو سابر ده‌شڵێت، به‌ڵام ده‌وروبه‌ری سه‌رێكانی سوپای توركیا و میلیشیا چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا توانیویانه سه‌رێكانی ده‌وره بده‌ن، ئه‌و كۆریدۆره‌ش كه شه‌ڕڤانان ده‌یانه‌وێ دروستی بكه‌ن بۆ ده‌رمان و خواردن و ده‌ربازكردنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و برینداره‌كانه له‌و ئابلۆقه‌یه‌دا.
هه‌روه‌ها ئاژانسی فەرمی هەواڵی سووریا بڵاوی کردەوە؛ دوای کشانەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات، سووریا و گروپە چەکدارە جیهادییەکانی سەر بەو وڵاتە دەستیان بەسەر شاری سەرێکانی، باکووری حەسەکە و سەر سنووری تورکیادا گرتووە.
مانگی سووری کورد_یش هه‌ر ئه‌مڕۆ ئاشکرای کرد، بە هاوکاریی خاچی سووری نێودەوڵەتی تیمەکانیان چوونەتە سەرێکانی و (٣٠) بریندار و تەرمی چوار شەهیدیان لە نەخۆشخانەی سەرێکانی دەربازکردووە و گواستویانەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فەرمان لە قامیشلۆ.
مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هەسەدە پێشتریش رایگەیاندبوو ”تورکیا ڕێگە بە دەربازبوونی برینداران و قوربانیان و هاووڵاتیانی مەدەنی نادات لە سەرێکانی و رێگریشە لە کشانەوەی هێزەکانمان لەو شارە کە چەند ڕۆژێکە لە ژێر گەمارۆییەکی قورسی مرۆیی و سەربازییدایە”.
ڕۆژی نۆی ئەم مانگە، سوپای تورکیا و چەکدارانی گروپە توندڕەوەکانی سووریا هێرش و پەلامارەکانیان بۆ سەر سنوورەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد. دواتر ڕۆژی ١٧_ی ئەم مانگە ئەمریکا و تورکیا رایانگەیاند: گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و تا ١٢٠ كاتژمێر شەڕ و پێکدادان دەوەستێنرێت، بەڵام سەرەڕای ئەو ڕێککەوتنە هێرش و تۆپبارانەکانی تورکیا بۆ سەر سەرێکانی و گوندەکانی دەوروبەری بەردەوام بوو.