نوچەنێت
وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بەهۆی شەڕ لە سووریا تا ئێستا ٥هەزار ئاوارە و پەنابەر گەیشتوونەتە هەرێمی کوردستان.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ مارتا ریوداس، رێكخه‌ری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی له عێراق، رایگه‌یاند: سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپاردووە، کە بەشێوەیەکی باش پێشوازی لە ئاوارەکان بکەین. هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه جێگای خەڵکی بێدەرەتان بکاتەوە.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د ئاشکرای کرد، کە وه‌كو لێژنه‌ی باڵای وه‌زاری له حكوومه‌تی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م رێخراوه‌كانی تایبه‌ت به په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، كۆبوونه‌ته‌وه و تێیدا پرسی ئاواره و په‌نابه‌ران تاووتوێ كرا‌و. نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هاوكارییه داراییه‌كانی بۆ په‌نابه‌ران كه‌مكردووه‌ته‌وه، به تایبه‌تیش له رووی تێچووی مامۆستا و قوتابخانه‌كانی ناو كەمپی ئاواره‌كان.
دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ره‌وشی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێم به گوێره‌ی پێویست نییه، به‌ڵام ئاماده‌ن ئاواره و په‌نابه‌ری نوێ وه‌ربگرن و داواشی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و عێراقیش كرد، هاوكاری مرۆیی و دارایی زیاتری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
وەزیری ناوخۆ سەبارەت بە ژمارەی ئەو ئاوارانەی کە لە رۆژئاوای کوردستانەوە گەیشتوونە هەرێم گوت: رۆژانه چه‌ند سه‌د كه‌سێك ئاواره و په‌نابه‌ری نوێ له رۆژئاوای كوردستان (باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریاوه) دێنه ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان و تا ئیستا ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته ٥هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ر.
مارتا ریوداس، رێكخه‌ری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی له عێراق، له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شه‌دا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بۆ كاركردن له‌سه‌ر پرسه مرۆییه‌كان مێژووییه‌كی باشیان هه‌یه.
گوتیشی: له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا، پرسی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی مه‌له‌فی په‌نابه‌ران و ئاواره‌ی نوێ تاوتوێ كرا، كه ڕه‌نگه به‌هۆی بارودۆخی خراپی سووریا روو له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.