نوچەنێت
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، رایگەیاند: لە ڕۆژی دووشەممەوە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێ ناوچە باران دەبارێت.
بەپێی پێشبینیەكانی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت ئەگەری پروشەباران لە شارەکان و باران بارین لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە.
بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ٢٩، سلێمانی ٢٨، دھۆك ٢٦ پلە و كەركوك ب34 پلەی سیلیزی دەبێت.
هەروەها پێشبینی دەکرێت، ڕۆژی دووشەممە ئاسمانی ھەرێم، نیمچە ھەور بێت و لە هەندێ ناوچە باران ببارێت.