نوچەنێت
ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات رایگەیاند: تورکیا بەردەوامە لەسەر تاوانکاری و تا ئەمڕۆش پابەندی ئاگربەست نەبووە.
وێڕای راگەیاندنی ئاگربەست، لە نێوان ئەمریکاو هەسەدە تا ئێستا هێرشەکانی تورکیا بەردەوامەو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەشێوەیەکی هەڕەمەکی شارەکانی رۆژئاوای کوردستان بۆردومان دەکەن.
ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە قامشلو رایانگەیاند: تەنیا ھێزەكانی سووریای دیموكرات پابەندی ئاگربەست بووە. تا ئەمڕۆش تورکیا پابەندی ئاگربەست نەبووەو لەسەر بۆردومانکردنی خەڵکی سڤیل بەردەوامە.
هەسەدە لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکدا گوتی: لە سەرێ کانی توركیا، بەشێوەیەکی وەحشیانە چەكی قەدەغەكراوی بەكارھێناوە. تا ئەمڕۆش هێرشەکانیان بەردەوامەو٢٣٥ هاووڵاتی سڤیل شەهید بوون، ٢٢ لەو شەهیدانە منداڵن. هەروەها ٣٠٠هەزار هاووڵاتی ئاوارەبوون.