نوچە-ئیسنا
فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێت: شەڕ و هێرشەکان بەردەوامە و نابێ ئەمریکا هێزەکانی بکشێنێتەوە.
فەرماندەی هەسەدە، بە ئاژانسی هەواڵدەریی فەرەنسای گوتووە، ئەوان خوازیاری مانەوەی ئەمریکان لە سووریا و نایانەوێ مەیدانەکە بۆ رووسیا و وڵاتانی دیکە چۆڵ بکرێت.
بە گوتەی مەزڵوم کۆبانی، چالاکییە سەربازییەکانیان بۆ سەر داعش لە میحوەری دێرەزوور دەستی پێکردۆتەوە و لەم بارەوە هاوکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعشن.