نوچە-سومریە نیوز
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، داوا دەکات کە بەغدا پرسی داعشە هەڵاتووەکان تاوتوێ بکات.
نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق داوا دەکات کە پرسی ئەو چەکدارانەی داعش کە لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە ئاودیوی خاکی عێراق بوونە، یەکلا بکاتەوە.
بە گوتەی مالیکی، بەغدا هیچ ڕێککەوتنێکی نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی ئەم دیلانە لە سەر خاکی عێراق واژۆ نەکردووە.
بۆیە عێراق نابێتە زبڵدانی تیرۆریستان.