نوچە-ئاژانسەکان
سەدان ژن لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، وەک ناڕەزایی دەربڕین بە توندوتیژی بنەماڵەیی لەم وڵاتە هاتنە سەر شەقام.
ژنانی بەشداربوو لەم خۆپیشاندانە، لە سەر شەقامەکانی پاریس ڕاکشان و تەمسیلی تەرمی بێ گیانیان کرد. تا لەم ڕێگەیەوە سەرنجی ڕای گشتیی بۆلای خۆیان ڕابکێشن.
وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا رایگەیاندووە، تەنها لەمساڵدا لانی کەم ١٢١ ژن لە لایەن هاوسەرەکانیانەوە کوژراون.
دەوڵەتی فەرەنسا لە مانگی رابردووەوە، کۆمەڵێک میتینگ و کۆبوونەوەی لە سەرتاسەری ئەم ڵاتە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بنەماڵەیی بەڕێوە بردووە.
لە لایەکی دیکەوە، دەزگای دادوەری ئەم وڵاتە رێوشوێنی توندی بەرامبەر بەم کەیسانە گرتۆتەبەر.