نوچەنێت
موقته‌دا سه‌در، بانگەشەی خۆپیشاندان دەکات و داوا لە گەلی عیراق دەکات بەیەکگرتوویی و بەیەک دروشم بێنە گۆڕەپان.
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە عیراق، به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی ئه‌و خۆپیشاندانه بڵاوكرده‌وه، كه بڕیاره ٢٥-١٠ به‌ڕێوه بچێت، دەڵێت سیاسه‌تمه‌داران و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای عێراق له دەسەڵاتی گەل تۆقیون.
له به‌یاننامه‌كه‌یدا سه‌در خۆپیشاندەران بە شۆڕشگێڕ ناودەبات”ئه‌ی شۆڕشگێڕه توڕه‌كان. به‌و هیوایه‌ی ئاماده‌كاری باشتان كردبێت، بۆ ئه‌وه‌ی توڕەیی خۆتان بە گەندەڵکاران پیشان بدەن”.
هاوکات داوا لە خۆپیشاندەران دەکات، کە بەقسەی بەرپرسان هەڵنەخەڵەتێن” بە قسەی بەرپرسە گەندەڵەکان فریو مەخۆن. بەتایبەت بە بەڵێنی مووچە چونکە تازە کار لەکار ترازاوە”.
سەدر ئاماژە بەوەدەدا کە دەستوەردانی دەرەکی هەیە و ئەوان عێراق بەڕێوەدەبەن”هه‌موویان خۆیان راده‌ستی ئه‌وانه كردووه، كه له ده‌ره‌وه‌ی سنووری عێراقن. ناتوانن هیچ بڕیارێك به‌بێ ره‌زامه‌ندی ئه‌وان ده‌ربكه‌ن”.