ئەمنستی: تورکیا تاوانی جەنگی ئەنجام داوە

0

نوچە-ئاژانسەکان

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، لە راپۆرتێکدا کە سەبارەت بە هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بڵاوی کردۆتەوە، جەخت دەکاتەوە سوپای ئەم وڵاتە تاوانی جەنگی ئەنجام داوە.

لە ڕاپۆرتێکدا کە ئەمنستی ئینتەرنەشناڵ بڵاوی کردۆتەوە، ئاماژە بە ئەنجامی دوایین لێکٶڵینەوە مەیدانییەکانی خۆی لە ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی جەنگی کردووە.

ڕاپۆرتەکە دەڵێت: سوپای تورکیا بە هۆی کوشتن و ئاوارەکردنی خەڵکی سڤیل و هەروەها بۆردومان و بۆمبارانکردنی ناوچە مەدەنییەکان، تاوانی جەنگی ئەنجام داوە.

هەر لە راپۆرەتەکدا هاتووە، لە ڕۆژانی ١٢ – ١٦ی ئۆکتۆبەر،١٧ کادیری ئەم رێکخراوە  لێکۆڵینەوەی مەیدانییان ئەنجامداوە و بەو ئەنجامە گەیشتوون کە تورکیا و میلیشیاکانی سەر بەم وڵاتە تاوانی جەنگییان دژ بە کوردی ڕۆژئاوا ئەنجام داوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com