دەست لەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی رەتدەکرێتەوە

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، هەواڵی دەست لەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی دوورە لە راستی و بەردەوام دەبێت لەسەر پۆستەکەی.

رۆژنامەی ئیندپێندنتی بەریتانی رایگەیاندووە “هادى عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بیر لە دەست لەكاركێشانەوە دەكاتەوە بەر لەو وادەیەی، كە چالاكوانان دیارییان كردووە بۆ دەستپێكردنەوەی خۆپیشاندان، كە ٢٥_ی ئەم مانگەیە، ئەمەش دوای رووداوە خوێناوییەكانی سەرەتای مانگ رابردوو بوو، دەست لەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیرانیش پێشنیاری لایەنە سیاسییەكانە، كە پێیانوایە هەنگاوێكە بۆ هێوركردنەوەی شەقام”.                                                                

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە هەواڵى دەست لەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی رایگەیاند “ئەو هەواڵە ڕاست نییە و بەپێی ئەو زانیارییانەی، کە لای ئێمەیە، عادل عەبدولمەهدی لە پۆستەکەی بەردەوام دەبێت و دەست لەکار ناکێشێتەوە. ئەمڕۆش لەگەڵ نوێنەری عەبدولمەهدی، وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق لە موسڵ قسەمان کردووە، ئەو دەڵێت داواکاری خۆپیشاندەران، جێبەجێ دەکرێت”.  

دووبەردانی ئاماژە بەوە دەکات، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەردەوامە لە چاکسازی کردن و جێبەجێکردنی داواکاری خۆپیشاندەران. گوتیشی “دوێنێ چەند بڕیاریكی چاکسازی دەرکردووە”.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com