ژمارەی پەنابەرانی رۆژئاوا لە هەرێم ئاشکرا دەکرێت

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

بەڕێوبەری سەنتەری هاوبەشی قەیرانەکانی هەرێم رایدەگەیێنێت، تاکو ئێستا سێ هەزار و ٧٨١ پەنابەری ڕۆژئاوای کوردستان روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە. 

ڕۆژی ٩-١٠-٢٠١٩، سوپای تورکیا هێرشی کردە سەر ڕۆژئاوای کوردستان، بووە هۆی شەهید بوون و بریندار بوونی سەدان هاووڵاتی سڤیل، هەروەها ئاوارەبوونی زیاتر لە ١٧٠ هەزار کەس.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، هۆشەنگ محەمەد، بەڕێوبەری سەنتەری هاوبەشی قەیرانەکان، لە بارەی هاتنی پەنابەرانی ڕۆژئاوای کوردستان رایگەیاند “هاتنی پەنابەران بەردەوامە و لە ماوەی دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، تاکو ئێستا سێ هەزار و ٥٦ پەنابەری ڕۆژئاوای کوردستان روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە. ئەمڕۆش ٧٢٥ پەنابەری دیکە هاتوونەتە هەرێمی کوردستانەوە؛ ئەگەر دۆخی سووریاش بەمشێوەی ئێستا بەردەوام بێت، پێشبینی دەکەین به‌ڕێژەکی زۆر زیاد بكات”.                                                                

بەڕێوبەری هاوبەشی قەیرانەکان، گوتیشی “بۆ پێشوازی کردن لە پەنابەران پێشتر پلانێکمان دانابوو، ئەنجوومەنی وەزیرانیش پلانەکەی پەسەندی کردووە و ئێستا بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆی هەرێم و پارێزگارەکان جێبەجێ دەکرێت، هەروەها لەسەر خەتین لەگەڵ ڕێکخراوە ناوخۆیی، بیانییەکان، نێودەوڵەتییەکان، ئاژانسەکانی یوئێن و وڵاتانی کۆمەک بەخش، بۆ ئەوەی بتوانین پێداویستییەکانیان بۆ دابین بکەین”.                                                           

هۆشەنگ محەمەد دەڵێت “لە ئێستادا پێویستیمان بە هاوکارییە لە رووی دارایی و پێداویستی کەلوپەل، بەتایبەت خێمە و کەلوپەلی زستانە، بۆ ئەوەی بتوانین خزمەتگوزاریی پێویست بۆ کەمپەکان، هەم کەلوپەلی پێویست بۆ پەنابەران دابین بکەین، ئەوەش تەنها بەرپرسیارێتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نییە، بەڵکو بەرپرسیارێتییەکی نێودەوڵەتییە”.            

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com