نوچە-ئاژانسەکان
هێزەکانی سوریای دیموکرات (ههسهده)، ئەمڕۆ شەممە ١٩ی ئۆکتۆبەر، لە بەیانێکدا رایگەیاند، کە تورکیا لە هێرشەکانی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە.
هەسەدە لەم راگەیێندراوەدا، بە ئاماژەدان بە رێککەوتنی ئەنقەرە و واشنتۆن رایگەیاند: تورکیا سەرباری رێککەوتنی ئاگربەست، لە پێشێلکردنی بەڵێنەکانی بەرەدوامە و هێرشەکانی چڕتر کردۆتەوە.
هەسەدە راشیگەیاند، تورکیا دوای تێپەڕبوونی (٣٠) کاتژمێر لە رێککەوتنی ئاگربەستەکە، رێگە نادات خەڵکی مەدەنی و بریندارەکان لە شاری سەریکانی لە دۆخەکە دەرباز بن.
هەسەدە هەروەها رایگەیاند، کە مایک پۆمپیۆ، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا و مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەم وڵاتە، بەرپرسیارن لە جێبەجیکردنی خاڵەکانی رێککەوتنی ئاگربەست.