نوچەنێت
گوتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، سوپای تورکیا پەیوەست نەبووە بە ئاگربەستەوە و بۆردومانەکانیان بەردەوام بووە.
کینۆ گابریەل، گوتەبێژی (هەسەدە) شەوی رابردوو بڵاویکردەوە”هێزەکانی ئێمە لە سەر بڕیاری ئاگربەستی ١٧ی ئەم مانگە، لە هەمو بەرەکانی شەڕدا چونەتە قۆناغی بەرگریی، سەرەڕای راگەیاندنی ئاگربەست سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بە تۆپ و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە بەرەی سەرێکانی هێرشەکانیان ڕانەوەستاندوە”.
بەپێی وتەى گوتەبێژی هەسەدە، لەو هێرشانەدا کە دوای ئاگربەست کراون لە کاتژمێر دەی شەوی ١٧ی مانگەوە، تا ئیستا، ١٣ شەڕڤانی هەسەدە و پێنج هاوڵاتی سڤیل، شەهید بون.