نوچە-الجزیرە
دوای ئەوەی کە راگەیێندرا سەرۆکانی رووسیا و تورکیا کۆدەبنەوە، کرملین باس لە چاوەڕوانی خۆی لەم دیدارە دەکات.
گوتەبێژی کۆشكی کرملین دەڵێت، چاوەڕوانە لەم دیدارەدا، مۆسکۆ زانیاری ورد لە بارەی ڕێککەوتنەکەی ئەنقەرە و واشنتۆن لە سەر ڕۆژئاوا بە دەست بهێنێ، کە ئەنجامەکەی بوو بە ئاگربەستێکی ٥ ڕۆژە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، بڕیارە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو سەردانی رووسیا بکات و لەگەل ڤلادیمێر پووتین، کۆببێتەوە.
زانیاری ورد لە بارەی تەوەری دیدار و گفتوگۆکانی دوو لایەن بڵاونەبۆتەوە، بەڵام پێدەچێ ئۆپەراسیۆنەکانی ئاشتی و هێرش بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، تەوەری سەرەکی ئەم دیدارە بێت.