ماکرۆن: ئەردۆغان لە سەرهەڵدانەوەی داعش بەرپرسیارە

0

نوجە- یۆرۆ نیوز

سەرەڕای ڕێککەوتنی تورکیا بۆ وەستاندنی هێرشەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوا، سوپاکەی لە هێرشەکانی بەردەوامە.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا باس لە میکانیزمێکی نوێ دەکات کە بە هاوبەشی لەگەڵ ئانگێلا مێرکل، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئامادە دەکرێت.

سەرۆکی فەڕەنسا بە بێ ئەوەی ئاماژە بە ڕێککەوتنی ئەم دیدارە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان بدات، رایگەیاند بە نیازە لە ڕۆژانی داهاتوو وێڕای ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، لە لەندەن لەگەڵ ئەردۆغان کۆببنەوە.

بڕیارە لە ڕۆژانی سێ و چواری دیسەمبەر، ناتۆ کۆبوونەوەی خۆی لە لەندەن پێکبهێنێت. وێڕای ئەوەی کە تورکیا و فەڕەنسا و ئەمریکا ئەندامانی ناتۆ-یە، ماکرۆن دەڵێت، لە ڕێگەى تویتێکی سەرۆکی ئەمریکاوە ئاگادار کراین کە سوپای ئەم وڵاتە لە سووریا دەکشێتەوە.

بە بۆچوونی ماکرۆن، تورکیا لە سەرهەڵدانەوەی داعش بەرپرسیارە و ئەوەی لە باکووری سووریا ڕوودەدات دەرەنجامی هەڵەی قورسی  وڵاتانی ڕۆژئاوا و ناتۆ-یە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com