ئەسەد و نێردەی پوتین کۆبوونەوە

0

نوچە-ئیلنا

ئەمڕۆ (شەممە ١٩ی ئۆکتۆبەر)، سەرۆکی رژێمی سوریا لەگەڵ نێردەی ڤلادیمیر پوتین، بۆ کاروباری ئەم وڵاتە کۆبووەوە.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا ئاشكرای کرد، کە ئەمرۆ شەممە، بەشار ئەسەد لەگه‌ڵ ئەلەکساندەر لاڤرنتیڤ، نێردەی پوتین بۆ کاروباری سوریا و جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا و شاندی یاوەری، لە دیمشـق دیدارێکیان ئەنجام دا.

دوو لایەن لەم دیدارەدا سەبارەت بە دوایین گۆڕانکاریەکانی باکور سوریا و هێرشی تورکیا، بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان گفتوگۆیان ئەنجام دا.

ئەسەد لەم دیدارەدا خەجتی کردۆتە سەر راگیرانی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا و کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و وڵاتانی بیانی لە سوریا.

شاندی روسیاش جەختی کردۆتەوە سەر یەکپارچەیی خاکی سوریا، نێردەی پوتین هەروەها رایگەیاندووە، کە مۆسکۆ دژ بە هەر جۆرە دەستوەردانێکی دەرەکەییە لە کاروباری ناوخۆی سوریا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com