نوچه: ئاژانسه‌كان
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی پێیده‌گوترێت ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیا، داواكارییه‌كی جددی نییه بۆ راگرتنی هێرشه‌كانی ئه‌نقه‌ره بۆ سه‌ر هێزه كوردییه‌كان.
ئێواره‌ی ڕۆژی رابردوو (پێنجشه‌ممه 17-10-2019)، مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر ئاگربه‌ست له ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا (ڕۆژئاوای كوردستان)، ڕێككه‌وتوون، كه ماوه‌ی 10 ڕۆژه توركیا، له ژێر ناوی “ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی” هێرشه‌كانی ده‌ستپێكردووه و ئه‌مڕۆش له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنێكى 13 خاڵی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، ئاگربه‌ستی راگه‌یاند.
دۆناڵد تاسك، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا، به رۆژنامه‌وانانی راگه‌یاند “بارودۆخه‌كه زۆر روونه، ئه‌وه‌ی ناوی لێنراوه ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست، له ئاست پێشبینییه‌كانی ئێمه نه‌بوو، له ڕاستیدا ئه‌وه ئاگربه‌ست نییه، به‌ڵكو به‌ده‌سته‌وه‌دانی كورده”.
تاسك جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، پێویسته هه‌وڵه‌كان یه‌كبخرێن و پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ن، كه توركیا كۆتاییه‌ك بۆ هێرش و كرده سه‌ربازییه‌كانی بهێنێت.