نوچه
سەرۆککۆماری تورکیا دهڵێت، لە ئێستاوە قۆناغی ١٢٠ کاتژمێرەکە کاری پێدەکرێت و لەگەڵ سەرۆکی رووسیاش کۆدەبمەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ مستەفا بالی، بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە رایگەیاند، تورکیا لە دوێنێ شەوەوە ئاگربەستی شکاندەوە و هێرشەکانی بەردەوامی پێداوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، لە ئێستاوە قۆناغی ١٢٠ کاتژمێرەکە کاری پێدەکرێت. لە ماوهیهدا یەپەگە لە ناوچەی ئارام دەکشێنەوە.
ئەردۆغان راشیگەیاند، بەڵێنی ئەوەمان وەرگرت، کە ئەم قۆناغە بە سەرۆکایەتی تورکیا و پێکەوە ئەنجامبدەین. بەردەوام لە پەیوەندییدا دەبین، کۆبوونەوەکانی نێوان شاندەکانمان درێژەی دەبێت. ئاماژەی بەوەشدا، هەر لەبارەی رێککەوتن و ئاگربەست، لەگەڵ سەرۆکی رووسیاش کۆدەبمەوە.
سەرۆککۆماری تورکیا رەتیشیکردەوە، کە هێزەکانی باکووری سووریا جێبهێڵن و دهڵێت، بەگوێرەی رێککەوتنەکە هێزەکانمان ناکشێنەوە.