نوچه
ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە ئۆفیسی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و لەلایەن مەسروور بارزانییەوە پێشوازی لێکرا.
ژان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕۆژی (پێنجشەممە، 17-10-2019) گەیشتە بەغدا و دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا سەردانی هەولێری کرد و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ (هەینی 18-10-2019)، ژان ئێڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە ئۆفیسی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و لەلایەن مەسروور بارزانییەوە پێشوازی لێکرا، ئێستا هەردوولا لە کۆبوونەوەدان.
بهگوێرهی زانیارییهكان، بڕیارە لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا تاوتوێی پەیوەندییە سیاسی و سەربازی و ئابوورییەکانی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان بکرێت، دۆخی رۆژئاوای کوردستان و هێرشی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان و پرسی چەکدارە فەرەنسییەکانی نێو داعش کە لای هەسەدە دیلن تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی نێوان مەسروور بارزانی و ژان ئێف لۆدریان دەبێت.
دوێنێ پێنجشەممە ژان ئێڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. ههروهها بڕیاریشه ههر ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆببێتەوە.