نوچه
جان ئیڤ لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا گه‌یشته هه‌ولێر و له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازی لێكرا.
به پێی زانیارییه‌كان، سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ تاووتوێكردنی پرس و نیگه‌رانییه‌كانه له‌و 12 هه‌زار چه‌كداره‌ی داعش، كه ئێستا له رۆژئاوای كوردستان له زیندانن و به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا، مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه جارێكی دیكه رێكخراوه‌كه سه‌ر هه‌ڵبداته‌وه.
ئه‌مه‌ش به چواره‌مین سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسایه بۆ هه‌ولێر ، بڕیاریشه له‌و سه‌ردانه‌یدا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.