نوچه: موردای
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی سوریا رایده‌گه‌یهێنێت، ته‌نیا به یه‌كڕێزی مافی كورد ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت.
پارتی یه‌كینه‌كانی دیموكرات (په‌یه‌ده) له ڕۆژئاوای كوردستان ده‌فه‌تی كاركردنی سیاسیی له پارته‌كانی دیكه‌ی كورد كه‌م كردۆته‌وه و زۆربه‌ی پارته‌كانی ڕۆژئاوا له باشوری كوردستانن، به‌هۆی ناكۆكیان له‌گه‌ڵ پارتی ده‌سه‌ڵاتدار ناتوانن ئازادانه كاروچالاكی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن ته‌نانه‌ت ڕێگه‌شیان پێ‌نادرێت.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، مه‌حمود محه‌مه‌د، ناسراو به ئه‌بو سابر، له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ڕۆژئاوا و په‌یوه‌ندیان به پارته ده‌سه‌ڵاتداری ڕۆژئاوا رایگه‌یاند: ئێمه وه‌ك پارتێكی سه‌ربه‌خۆ له به‌ڕێوه‌به‌ریدا له نێو ئه‌نه‌كه‌سه‌دا، هه‌رده‌م گوتوومان ده‌رمانی كورد یه‌كهه‌ڵوێستی كورده‌كانه، چونكه ئه‌گه‌ر یه‌كڕێز بین مافی خۆمان به‌ده‌ستده‌هێنین. له‌پاش ده‌ستپێكردنی شۆڕش له سووریا، ئێمه هه‌میشه ده‌ستپێشخه‌ر بووین.
ئه‌بو سابر راشیگه‌یاند، بانگه‌واز ده‌كه‌م، كه ئه‌م كۆمه‌ڵكۆژیه‌ی ده‌رحه‌ق به ئێمه دروست بووه ڕابووه‌ستێت و له‌به‌ر دۆزی كورد ببین به یه‌ك. هه‌روه‌ها بانگه‌وازی تاڤگه‌ری ئازادی له كوردستانی ڕۆژئاوا ده‌كه‌م بێنه سه‌رمێزی گفتوگۆ. هه‌روه‌ها داوا له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌كه‌م، پاڵپشتی له دیپلۆماسیه‌تی نێوانمان (پارته‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان) بكه‌ن.