نوچه: مورادی
به‌رپرسێكی رۆژئاوای كوردستان له هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، شه‌ڕێكی توند له سه‌ریكانی هه‌یه و گه‌مارۆ دراوه و ته‌نیا ناوچه‌یه‌كی بچووك ماوه.
له رۆژی 9-10-2019، بە بڕیاری رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، هێرشی زەمینی و ئاسمانی سوپای تورکیا و گروپە توندڕەوەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، دەستیپێکرد. سه‌ره‌ڕای دژایه‌تی و هه‌ڵوێستی توندی جیهانی به‌ڵام توركیا به‌رده‌وامه له داگیركاری و ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی مه‌ده‌نییان كردۆته ئامانج و به‌هۆیه‌وه كوژراو برینداری زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، سلێمان عه‌ره‌ب، نوێنه‌ری په‌یه‌ده له سلێمانی، له‌باره‌ی باردۆخ و دوایین زانیارییه‌كانی به‌رخۆدانی رۆژئاو دژ به هێرشی توركیا رایگه‌یاند: له سه‌ریكانی شه‌ڕێكی توند هه‌یه و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بۆ رزگاركردنی برینداران و خه‌ڵكی سڤیل له‌ناوشه‌ڕه‌كه، به‌ره‌و سه‌ری كانی كه‌وتنه‌ڕێ، به‌ڵام له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی توركیاوه هێرشكرایه سه‌ریان.
سلێمان عه‌ره‌ب ده‌ڵێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شه‌ڕێكی توند هه‌یه، سه‌ریكانی گه‌مارۆ دراوه و ته‌نیا ناوچه‌یه‌كی بچووك ماوه به‌ته‌واوه‌تی گه‌مارۆ بدرێ، له لایه‌ن سوپای توركیا و هێزه میلیشیاكانی سه‌ر به توركیا.