حكومه‌ت بۆ چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری بودجه‌ تەرخان ده‌كات

0

نوچه‌

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 500 ملیار دینار بۆ چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری تەرخان کراوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە تویتێکدا رایگەیاندووە، ژێرخانێکی پێشکەوتوو، بناغەی ئابوورییەکی مۆدێرنە بۆیە ئێمە بە بەهای 500 ملیار دینار (420 میلیۆن دۆلار) بودجەمان بۆ پڕۆژەکانی ”کارەبا، سایلۆ، رێگاوبان، ئاو و ئاوەڕۆ” تەرخان کرد.

سەرۆکی حکومەتی دەشڵێت، بناغە بۆ کوردستانێکی بەهێزتر و خۆشگوزەرانتر دانراوە.

ئەم پڕۆژانە بە چەند قۆناغێک ئەنجام دەدرێن و سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەگرنەوە و هەزاران دەرفەتی کار لە هەرێمی کوردستان دەرەخسێنن. هه‌ر لەم چوارچێوەیەشدا، ئەمڕۆ (پێنجشه‌ممه‌ ١٧-٢٠١٩) بەردی بناغەی ئەندەرپاسەکانی شەقامی بارزان لە دهۆک دادەنرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com