نوچەنێت
جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی كەركوك _ گەرمیانی پارتی رایگەیاند، بەردەوام هەوڵ دەدەین بۆ ئەوەی خەڵك هان بدەن سەردانی بنكەكانی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران بكەن.
دیاری حوسێن، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندووە “هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ ئەوەی زۆرترین خەڵك بەشداری لە نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەراندا بكەن. تاوەكو ئێستا ژمارەیەكی باشی خەڵك بەشداری كردووە و رێژەكە گەیشتووەتە زیاتر لە ٪٦٠”.
بەرپرسەکەی پارتی دەڵێت”عەرەبەكان زیاتر دەچن بۆ نوێكردنەوەی ناوەكانیان لە بنكەكانی تۆماری دەنگدەران، لەبەر ئەوەی هەندێك گرفتیان هەیە و دۆخی كەركوك ئاسایی نییە و خەڵكێكی زۆر ئاوارەیە، كە هێشتا چارەنووسیان یەكلا نەكراوەتەوە ئاخۆ بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان دەكەن یاخود نا، بۆیە پێویستە ئەمە یەكلا بكرێتەوە”.