پۆلیسی سلێمانی: کوژرانی ئامانج بابان و خێزانەکەی خۆکوژی بووە

0

نوچەنێت

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، روداوەکەی شەوی رابردووی کوژرانی رۆژنامەنوسان تیرۆر نییە و خۆکوژی بووە.

ئێوارەی ڕۆژی ١٦-١٠-٢٠١٩، رۆژنامەنوسان ئامانج بابانی پێشکەشکاری ئێن ئارتی، لانە محەمەدی هاوسەری و منداڵەکەیان، لەناو ئۆتۆمۆبیلی خۆیان لە شاری سلێمانی کوژران.

کوشتنی ئەم رۆژنامەنوسانە، ڕای گشتی وروژاند و داواکرا لێکۆڵێنەوەی ورد لەم روداوە ئەنجام بدرێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ١٧-١٠-٢٠١٩، عەمیید ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند” روداوەکەی دوێنێی کوشتنی رۆژنامەنوسەکان خۆکوژی بووە. ئێمە دوای لێکۆڵێنەوەی ورد و بەپێی راپۆرتی دادپزیشکی گەیشتینە ئەم ئەنجامە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com