نوچەنێت
ژان ئیف لودریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی لە هێرشەکانی تورکیا و کاریگەری لەسەر جەنگی دژ بە داعش کرد.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، ١٧-١٠-٢٠١٩، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە کۆبووەوە.
دوابەدوای کۆبوونەوەکە ژان ئێف لۆردیان، لەگەڵ هاوتا عیراقییەکەی محەمەد حەکیم کۆنگرەی رۆژنامەوانی بەست.
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەکۆنگرەکەدا رایگەیاند، داوامان کردووە کۆبوونەوەی هاوپەیمانان لە بارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا ئەنجام بدرێت، چونکە ئەم شەڕە کاریگەری لەسەر بەرەی شەڕی دژ بە تیرۆر دەبێت.
هاوکات رایگەیاند، ئاشکراشیکرد، سەردانی هەولێر دەکەم و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆدەبمەوە.