نوچەنێت
نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، دوای سه‌ردانیكردنی به‌غدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و سەرۆکی حكوومه‌ت كۆده‌بێته‌وه.
عه‌لی دۆڵه‌مه‌ڕی، بە ماڵپەڕی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندووە “ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا به‌سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدا، بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆش سه‌ردانی هه‌ولێر بكات، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه، تێیدا چه‌ندین پرس گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت، له‌وانه په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و فه‌ره‌نسا”.
نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم له فه‌ره‌نسا ئەوەشی راگەیاندووە “مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا بۆ هه‌رێمی كوردستان، دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌كه بۆ ئه‌و كێشه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان له سووریا و، مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش، چونكه فه‌ره‌نسا دژی ئه‌و كاره‌یه جارێكی دیكه داعش سه‌رهه‌ڵبداته‌وه”.