هاوپەیمانی کوردستانی، ژمارەی بەربژێرەکانی راگەیاند

0

نوچەنێت

هاوپەیمانی کوردستانی رایگەیاند، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ٩٦ بەربژێریان دەبێت، کە زۆربەیان لە سنووری پارێزگای نەینەوا دەبن.

ڕۆژی ١-٤-٢٠٢٠، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق ئەنجام دەدرێت. بۆ ئەم مەبەستە لایەنەسیاسییە کوردییەکان، ئەنجوومەنێکیان دروستکرد بۆ ئەوەی بەیەک لیست بەشداری ئەم هەڵبژاردنە بکەن.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ١٧-١٠-٢٠١٩، عەبدولڕەحمان مستەفا، سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھاوپەیمانی کوردستانی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ٤٨ بەربژێری دەبێت، کە ژمارەی کورسی ئەنجوومەنی پارێزگاکە کەم کراوەتەوە بۆ ٢٤ کورسی، بۆ پارێزگای کەرکوک ٢٦ بەربژێری دەبێت و ژمارەی کورسییەکانی١٣ کورسییە هەروەها پارێزگای دیالە،٢٢ بەربژێری دەبێت و ژمارەی کورسییەکانی١١ کورسییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com