نوچەنێت
تورکیا، وادەی سەردانی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی بۆ رووسیا ئاشکرادەکات، کە لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەرۆکی ئەم وڵاتە دەچێت.
سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، تێیداهاتووە، رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، ڕۆژی سێشەممە ٢٣-١٠-٢٠١٩، سەردانی کۆماری رووسیای فیدراڵ دەکات.
رەجەب تەییب ئەردۆغان لەسەر بانگهێشتی فەرمی ڤلادیمێر پووتین، سەردانی رووسیا دەکات. بڕیارە دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و دۆخی سیاسیی سووریا تاوتوێ بکەن.