نوچەنێت
ژان ئێف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، گەیشتە بەغدای پایتەختی عیراق و بڕیارە دۆسییەی دادگایی کردنی زیندانییە داعشەکان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێ بکات.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە، ١٦-١٠-٢٠١٩، ژان ئێف لۆردیان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بەسەردانێک گەیشتە بەغدا.
بڕیارە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی سەبارەت بە دادگاییکردنی زیندانییە داعشەکان گفتوگۆ بکات. هەروەها تاوتوێکردنی دۆخی خێزانە هەڵاتووەکانی ئەو داعشانەی کە لە کەمپەکانی سووریا بوون، تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکان دەبێت.
دوابەدوای کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا، بەرپرسە باڵاکەی فەرەنسا، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.