شاسوار عەبدولواحید: راگەێندراوەکەی پۆلیس لە کوشتنی ئامانج بابان جێگای گومانە

0

نوچەنێت

لەبارەی ڕووداوی کوژرانی رۆژنامەنوسەکانی سلێمانی و منداڵەکەیان، شاسوار عەبدولواحید دەڵێت، لێدوانی دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی گومان دروست دەکات.

شاسوار عەبدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، ئەمڕۆ (پێنجشەممە ١٧-١٠- ٢٠١٩) رایگەیاند: ئەوان چەند کاتژمێرێکە بەدواداچوون بۆ بابەتی کوژرانی رۆژنامەنووسەکان دەکەن، بەڵام ئەوەی دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی بڵاویان کردۆتەوە، ئەوپەڕی بێڕێزییە بەرامبەر بەو ئەزیزانە و بەو خوێنەی، کە بە ناهەق ڕژاوە.

شاسوار عەبدولواحید، لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی “هەموو ئەم بڵاوکردنەوانەی دەزگا ئەمنییەکان، هێندەیتر گومان دروست دەکەن و وامان لێدەکات، کە بە گومانی زیاترەوە سەیری ئەم بابەتە بکەین. بەبێ ئەوەی لێکۆڵینەوە تەواو بوو بێت و تەنانەت بەبێ ئەوەی شیکاری بۆ تەرمەکان کرابێت، چۆن ئەنجامی وا بڵاودەکرێتەوە؟”.

شاسوار لە بەشێکی تری نوسینەکەیدا دەڵێت “چۆن دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی بە ٢٠ خولەک گەیشتنە ئەم ئەنجامە؟ یەکێتی و دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی لەم رووداوە بەرپرسن تا ئەوساتەی دەزگایەکی بێلایەن لێکۆڵینەوەی ورد دەکات، دوور لە دەستی حزب و دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com