نوچەنێت
ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوا، راگەێندراوێكی بۆ رای گشتی بڵاوكردەوە و دەڵێت، ئەنقەرە سەرجەم پەیمانە نێودەوڵەتیەكانی شكاندوە.
لە ڕۆژی ٩-١٠-٢٠١٩، سوپای تورکیا هێرشی بەرفراوانی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد. بەهۆیەوە دەیان هاووڵاتی شەهید و سەدان لەماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارەبوون.
ماوەی نۆ ڕۆژە سوپای توركیا لەهەوڵی داگیرکردنی(سەرێ کانی)دایە. ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوا بڵاویکردەوە، کە سوپای تورکیا لە هێرشەكانیدا بۆ سەرێ كانی، سەرجەم جۆرە جیاوازەكانی چەك بەكاردەهێنێت، بەشێوەیەك هەموو پەیمانە نێودەوڵەتییەكان دەشكێنێت.
هەر لە راگەێندراوەکەدا هاتووە” لەگەڵ ئەوەی توركیا چەكی جۆری فسفۆڕ و ناپاڵم-ی سوتێنەری بەكارهێناوە، كە سەرەنجامی كارەساتی مرۆیی و كۆمەڵكوژی ڕاستەقینە و گەورەی لێكەوتوەتەوە. بەڵام نەیتوانیوە ویست و خواستی بەهێزی بەرگری گەلە شۆڕشگێرەكەمان بشكێنیت”.
هاوکات داوا لە رای گشتی جیهانی و دامەزراوەكانی مافی مرۆڤ و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەن “دژ بەو دەستدرێژیە مەترسیدارانەی توركیا بجوڵێن، كە چەكی قەدەغەكراوی تێدا بەكارهێناوە، هاوكات داوا دەكەین سنوور دابنێن بۆ ئەو هێرشە فاشیستە”.