نوچەنێت
دەقی نامەیەکی دۆناڵد ترەمپ، بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاشکرادەبێت، تێیدا داوا لە ئەردۆغان دەکات رێککەوتن ئەنجام بدات.
ناوەرۆکی نامەیەکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بڵاودەکرێتەوە. کە لە رێکەوتی ٩ی تشرینی یەکەم نێردراوە.
لەم نامەیەدا ترەمپ، داوا لە ئەردۆغان دەکات گفتوگۆ و رێککەوتن لەگەڵ سەرکردەی سەربازی رۆژئاوای کوردستان(مەزڵوم کۆبانی) ئەنجام بدات.
دەقی نامەکەی ترەمپ بۆ ئەردۆغان :
بۆ بەڕێز رەجەب تەییب ئەردۆگان سەرۆککۆماری تورکیا. بەڕێز سەرۆک با رێککەوتنێکی باش بکەین، تۆ ناتەوێت کوشتاری هەزاران خەڵک لە ئەستۆبگریت و منیش نامەوێت تێکشکاندنی ئابووری تورکیا لە ئەستۆبگرم – خۆشت دەزانیت دەتوانم و پێشتریش نموونەیەکی بچوکی لەو شێوەم پێپیشانداویت کاتی [سەپاندنی سزا] بە هۆی کەیسی قەشە برۆنسن. من سەرسەختانە کارمکردوە بۆ ئەوەی هەندێک لە کێشەکانت چارەسەر بکەم، کارێک مەکە دنیا شەرمەزار بکەیت، تۆ دەتوانیت رێککەوتنێکی گەورە بکەیت. ژەنەڕاڵ مەزڵووم [کۆبانێ] ئامادەیە گفتوگۆت لەگەڵ بکات و ئامادەشە سازشگەلێک بکات کە هەرگیز لە رابردوودا ئامادە نەبوو بیکات.
من نامەیەکی پارێزراوی [نهێنی] ئەوم لێرەدا هاوپێچ کردووە کە هەر ئێستا بە دەستم گەیشت. مێژوو بە باشی ناوت دەهێنێت گەر بێتو ئەم رێککەتنە بە شێوازێکی دروست و مرۆییانە ئەنجامبدەیت، بەڵام مێژوو وەکو شەیتانیش باست لێوە دەکات گەر شتی باش روو نەدەن. پیاوێکی رەق مەبە و کەسێکی گەمژە مەبە! دواتر تەلەفۆنت بۆ دەکەم.
لەگەڵ رێزدادۆناڵد جەی ترەمپ 9ـی تشرینی یەکەمی 2019