نوچه
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر رووداوی كوشتنی ئامانج بابان و لانه محه‌مه‌د_ی هاوسه‌ری و منداڵه‌كه‌یان هاته ده‌نگ و ئه‌و رووداوه‌ی به توندی شه‌رمه‌زار كرد و داوای هه‌رچی زوو كاركردن بۆ دۆزینه‌وه‌ی بكوژان كرد.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم:
بەداخێکی زۆرەوە ئەمڕۆ ئێوارە، رۆژنامەنووسێکی کەناڵی NRT بەناوی ئامانج محەمەد نووری ناسراو بە ئامانج بابان لەگەڵ لانە محەمەد_ی هاوسەری و منداڵێکیان بەناوی هانۆ، لە سلێمانی درانە بەر دەستڕێژی گوللـە و گیانیان لە دەستدا.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا بە تووندی ئەم کردەوە تاوانکارییە شەرمەزار دەکات، داواش لە دامودەزگا پەیوەندیدارەکان دەکات، لێکۆڵینەوەی جیددی بکەن، بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و بە سزا گەیاندنیان.
جوتيار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2019/10/16