لایەنه‌سیاسییه‌كان داوای کاتی زیاتر له‌ حكومه‌ت ده‌كه‌ن

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم چاوەڕێی وەڵامی لایەنەکانە بۆئەوەی پرۆژەیاسای چاکسازی ئامادە بکات و بینێرێتە پەرلەمان.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی پێداچوونەوە بە پرۆژەیاسای چاکسازی لە (خانەنشین، موچە و دەرماڵەکان) کە لە کابینەی هەشتی حکومەتی هەرێمدا ئامادەکرابوو، لیژنەیەکی هاوبەشی لە نێوان حکومەت و پەرلەمانی کوردستان پێکهێناوە، بەڵام تائێستا پڕۆژەیاساکە نەنێردراوەتە پەرلەمان.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، محەمەد سەعدەدین، بڕیار دەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە پڕۆژەیاسای چاکسازی رایگەیاند “بڕیار بوو لەم هەفتەیەدا لیژنەی هابەشی حکومەت و پەرلەمانی کوردستان، لەسەر پڕۆژەیاسای چاکسازی کۆببنەوە، بەڵام هەندێکی لایەنی سیاسی داوایان کردووە کاتی زیاتریان پێبدرێت، بۆئەوەی راوبۆچوون، سەرنج و تێبینییەکانیان لەسەر پڕۆژەیاسای چاکسازی، لەگەڵ حزبەکانی خۆیان ئامادەبکەن ئەوکات بیدەنە لیژنە هاوبەشەکە”.

بڕیاردەرەکەی لیژنەی لە دارایی پەرلەمانی کوردستان، جەخیشیکردەوە و گوتی “ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، ئامادەیە پڕۆژەیاسای چاکسازی ئامادە بکات بۆ ئەوەی بنێرێتە پەرلەمان، بەڵام حکومەت چاوەڕوانی وەڵامی لایەنە سیاسییەکان دەکات، بۆ ئەوەی سەرنج و تێبینییەکانین بنێرن”.

محەمەد سەعدەدین دەشڵێت “سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی پەرلەمان، پاڵپشتی پڕۆژەیاساکەیان کردووە و هەموویشیان کۆک بوون لەسەری بۆ ئەوەی رێککەوتنی سیاسی لەسەر بکرێت. هەروەها حکومەتی هەرێمیش ئامادەکاری تەواوی کردووە”.   

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com