نوچەنێت
فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، بۆردومانكردنی زنجیرە چیای گارەیان لە قەزای ئامێدی دەکەن.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٦-١٠-٢٠١٩، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، بۆردومانی چیای بێسمتی زنجیرە چیای گارەیان لە نزیك قەزای ئامێدی، دەستپێكرد.
ئەگەرچی تا ئێستا زیانەکانی ئەم بۆردومانە نەزانراوە، بەڵام دڵەڕاوکێی بۆ خەڵکی ناوچەکە دروستکردووە.