نوچەنێت
سەدان ئاوارەی ڕۆژئاوا، لە دەروازەی سێمالکاوە گەیشتنە ھەرێمی کوردستان و پێشوازییان لێدەکرێت.
ڕۆژی ٩-١٠-٢٠١٩، سوپای تورکیا هێرشی کردە سەر ڕۆژئاوای کوردستان، بووە هۆی شەهید بوون و ئاوارەبوونی سەدان هاووڵاتی.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، دەزگایەکی خێرخوازی قازانج نەویستە رایگەیاند، شەوی سێشەممە ١٥-١٠-٢٠١٩، ٧٥٠ هاووڵاتی ڕۆژئاوای کوردستان، گەیشتنە هەرێمی کوردستان.
لەگەڵ گەیشتنیان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشوازی لێکردن و بە هەماهەنگیی رێکخراوی LDSCـی ئەمریکی، خۆراک و پێداویستییە سەرەکییەکانی بۆ دابینکردن. بڕیارە لە سنووری شارۆچکەی(بەردەڕەش) نیشتەجێ بکرێن.