نوچە-ڕۆیتەرز
سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ چوارشەممە،١٦ی ئۆکتۆبەر لە کۆشكی سپی، میوانداری ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران و سینای ئەمریکا دەبێت و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە، پرسی ڕۆژئاوای کوردستان و هێرشی سوپای تورک بۆ سەر ئەم هەرێمەیە.
ڕاوێژکارانی کۆنگرێسی ئەمریکا و بەرپرسێکی فەرمی ئیدارەی ئەم وڵاتە دەڵێن، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەیەکی دۆناڵد ترەمپ لە گەڵ ئەم بەرپرسانەی ئەمریکا، سووریا دەبێت.
ئەم دیدارە کاتژمێری ٣ی دوانیوەڕۆ، بە کاتی ئەم وڵاتە ڕێکدەخرێت.