نوچەنێت
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێکی گرنگ دەکات، یەکێکیان بڕیاردانە لەسەر دامەزراندنی یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٦-١٠-٢٠١٩، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە.
تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بریتین لە:
– گفتوگۆکردن لە سەر بڕیاری دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی گشت زانکۆ حکومییەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2015-2016.
– گفتوگۆکردن دەربارەی داڕشتنی سیاسەتێکی نوێ بۆ بەبازاڕکردنی ناوخۆیی گەنمی بەرهەمهێنراو لە هەرێمی کوردستان.
– ئامادەکارییەکانی دابەشکردنی نەوتی سپی بە سەر هاووڵاتییان پێش هاتنی وەرزی زستان.
– هەر لە کۆبوونەوەکەدا باسی خستنەڕووی پێشنیازی پڕۆژەیاسای ماددە هۆشبەرەکان دەکرێت.