نوچە-ئێن بی سی
وەزارەتی دادی ئەمریکا، بانکێکی گەورەی تورکیا بە سپیکردنەوەی پارە و پێشێلکردنی گەمارۆکانی سەر ئێران تۆمەتبار دەکات.
دادگایەک لە نیۆیۆرک، هاڵک بانکی تورکیای بە هاوکاریکردنی ئێران بۆ پێشێلکردنی گەمارۆکانی ئەمریکا تۆمەتبار دەکات.
تۆمەتباری سەرەکی ئەم کەیسە، ڕەزا زەراب، بازرگانی بەناوبانگی ئێرانییە، کە لە لایەن واشنتۆتەوە بە پێشێلکردنی گەمارۆکانی سەر ئێران تۆمەتبار کراوە.
بە گوتەی بەرپرسانی ئەمریکی، ئەم بانکەی تورکیا سەرمایەیەکی بە بەهای ٢٠ ملیار دۆلار گواستۆتەوە.