لەسەر ناونەهێنانی سوپای تورکیا لە په‌رله‌مان روونکردنەوە دەدرێت

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەو بڕوایەدانیم ناونەهێنانی سوپای تورکیا لە راسپاردەکەی پەرلەمانی کوردستان بە مەبەست بووبێت. 

ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٩ پەرلەمانی كوردستان لەبارەی رۆژئاوای كوردستان لە راسپاردەیەکی ١٢ خاڵیدا هەڵوێستی خۆی خسته‌ڕوو. هه‌روه‌ها هەڵمەتێكی نیشتیمانیشی بۆ هاوكاری رۆژئاوا راگەیاند، بەڵام ئەوەی، کە تێبینی دەکرا لە راسپارەدەکەدا ناوی سوپای تورکیا نەهێنرابوو، ئەمەش بووە جێگەی رەخنەی بەشێک لە راگەیاندنە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، عوسمان سوارە کەریم، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە ناو نەهێنانی سوپای تورکیا لە راسپاردەکەی پەرلەمان، رایگەیاند “کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان تایبەت بووە بە ئیدانەکردنی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، لەو بڕوایەدانیم، کە ناونەهێنانی سوپای تورکیا لە راسپارەدەکەی پەرلەمان بە مەبه‌ست بووبێت، بابەته‌کە بەوشیوەیە نییە و گەورە کراوە، بۆیە پێموانییە ئەم بابەتە رەخنە هەڵبگرێت”.  

لە بارەی دەنگنەدانی پەرلەمانتارێکی یەکگترووی ئیسلامیش لەسەر راسپاردەکەی پەرلەمان، ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی یەکێتی، گوتی “ئەگەر سوپای تورکیا پەلاماری ڕۆژئاوای نەداوە ئەی پەرلەمان بۆچی لەسەر دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان کۆدەبێتەوە؟ دیارە ئەو برادەرە رای خۆیەتی و ئێمەش ڕێزی لێدەگرین، بەڵام لە راستیدا رەنگە ئەوە پاساو نەبێت بۆ دەنگ نەدان بە راسپاردەکە”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com